هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: به بڕى ملیارێك دۆلار هاوكارى پێشمه‌رگه‌مان كردووه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد له ساڵى 2016ه‌وه تاوه‌كو ئێستا به بڕى یه‌ك ملیار دۆلار هاوكارى دارایی و لۆجیستیكیان پێشكه‌شى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كردووه.
له ساڵى 2016 هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى دژى داعش به رێبه‌رى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ عێراق له نێویشیدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واژوو كرد، به‌پێى یاداشته‌كه تاوه‌كو ماوه‌ى 10 ساڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان هاوكارى ماددى و لۆجستى و راوێژ له بوارى سه‌ربازیدا پێشكه‌شى هێزه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه، “له ساڵى 2016ه‌وه تاوه‌كو ئێستا هاوپه‌یمانى بە بڕی یەک ملیار دۆلار لە هاوکاری دارایی لۆجێستی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کراوە”.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە کار لەسەر رێکخستنەوەی پەیکەری دامەزراوەکە و یەکخستنەوەی هێزەکانی دەکات”.
بڵاوكردنه‌وه‌ى راگه‌یه‌نراوكه له‌كاتێكدایه كه رۆژى 23ى حوزه‌یران، هاوپه‌یمانان بڕى 15 ملیۆن دۆلارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى بڕى. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى به SNNى راگه‌یاند، “مانگانە دەبوو لەم كاتەدا هێزەكانی هاوپەیمانان بڕی 15 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشكان بخاتە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام لەلایەن ئەمریكاوە لەم مانگەوە ئەو بڕە هاوكارییە ڕاگیراوە”.
وتیشى: “بیانووی راگرتنی ئەو هاوكارییەی هێزەكانی هاوپەیمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمریكا بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەیان ڕاگەیاندووە، كە حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر بابەتی بودجەو مووچە گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و پێویستە لەمەودوا مووچەی لیوا هاوبەشەكانیش لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دابینبكرێت، بەڵام تائێستا نازاندرێت حكومەتی عێراقی بەوە ڕازی دەبێت یاخود دەبێتەوە كێشەیەكی دیكەی نێوان هەولێرو بەغدا”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









