وەزارەتی دادی عێراق لەبارەی خۆکوشتنی کچە مۆدێلێک لە زیندان روونکردنەوە دەدات

ئوم الول
SNN
وەزارەتی دادی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە باس لە هەڵاتن یاخود خۆکوشتنی (هەدیل سامەرای) ناسراو بە (ئوم ئەلول) لە زیندان-دا دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات کە سەرجەمی ئەو هەواڵە راستنین.
ئەحمەد لعەیبی وتەبێژی وەزارەتەکە ئەوەی راگەیاند: بەشێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن کە کچە مۆدێلی تیک تۆک، بەناوی (ئوم ئەلول) لە زیندان هەڵاتووە، بەڵام سەرلەبەری ئەو هەواڵانە راست نییە و ئێستا لە زیندانە و سزای ئەو تاوانەی بەسەر دەبات کە پێی بەند کراوە.
وتیشی” دۆخی ناوبراو لە ئێستادا زۆر باشە و لە زیندانی ژنان سزاکەی بەسەر دەبات، ئەو هەواڵانەشی کە دەڵێن ناوبراو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، بەهەمانشێوەی هەڵاتنەکەی دوورە لە راستییەوە”.
لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو، بەرێوەبەرایەتی گشتی بەگژداچوونەوەی ماددەی هۆشبەر، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کچە مۆدێلی بەناوبانگی عێراق (هەدیل سامەرای) ناسراو بە (ئوم ئەلول) دەستگیردەکات بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا کیلۆیەک ماددەی هۆشبەری کریستاڵ و کیلۆیەک مادەی هۆشبەری کۆکاینی پێ دەستگیر دەکرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









