كۆنفرانسەكەی پارتی سیناریۆیەك بوو بۆشەرعییەتدان بە هەندێك كەس كە دڵخوازی بەرپرسانی پارتی بوون

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری لق و ناوچەجیاوازەكانی پارتی كۆنفرانسی ناوخۆیی بەڕێوەچوو، بەڵام لەگەڵ دەستكردن بە دەنگدان پێشێلكاری گەورە ڕوویداو بە وتەی هەندێك لەو كادیرانەی پارتی كە بەشداری پرۆسەكەیان كردبوو كۆنفرانسەكە سیناریۆیەك بوو بۆشەرعییەتدان بە هەندێك كەس كە دڵخوازی بەرپرسانی لق و ناوچەكانی پارتی بوون بەبێ ئەوەی دەنگ بهێنن، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی چەندین شەڕی گەورە لە لق و ناوچەکانی پارتی و کار گەیشتە ئاستی راکێشانی چەک لە یەکتری.
ئاری محەمەد، یەكێك لەو كادرانەی پارتی كە لە سنووری لقی 12ی پارتی بەشداری كۆنفراسە ناوخۆییەكانی ئەو حزبەی كردبوو بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە ئامادەكاری دەكرا بۆ بەرێوەچوونی كۆنفرانس بۆ ئەوەی لەڕێگەی دەنگدانەوە كەسانی نوێ بێنە پێشەوە بەرپرسیارێتی نوێ وەربگرن، لەسەرەتادا هەموومان دڵمان بەوەخۆشبوو كە گۆڕانكاری دەكرێت و پرۆسەكە بە شەفافی بەڕێوەدەچێت، بەڵام كە ڕۆژی كۆنفرانس دەستپێكرد ئەوەی چاوەڕوانماننەدەكرد ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر یەلەكەم ڕۆژی كۆنفرانسەوە بە ئاشكرا باڵباڵێن و كوتلەكاری و عەشیرەت و خزمخزمێنە باڵی كێشا بەسەر كارەیكانی كۆنفرانسەكەو ئەوەی پێشتر بانگەشەی بۆ دەكرا كە كۆنفرانس بۆ هێنانە پێشەوەی كەسانی خاوەن بڕوانامە و بە ئەزموون تەنها قسەیەو پێچەوانەكەی ڕاست دەرچوو، چونكە لەكۆتایدا بۆمان دەركەوت كە كۆنفرانسەكەی پارتی سیناریۆیەك بوو بۆشەرعییەت دان بە هەندێك كەس كە دڵخوازی بەرپرسانی پارتی بوون و بەبێ ئەوەی دەنگ بهێنن كرنە بەرپرسی ئەو شوێنانەی كە خۆیان مەبەستیان بوو.
ئەو كادرەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم كۆنفرانسەی پارتی لەبری ئەوەی ئۆرگانەكانی ئەو حزبە نوێ بكاتەوە و ببێتە هۆی ئەوەی دەنگی پارتی زیاد بكات، دڵنیان بەهۆی ئەو كۆنفرانسەوە دڵێ هەزاران ئەندام و كادری پارتی لەخۆی ڕەنجاندوو تەنانەت لە سنووری گەرمیانیش بەهۆی ئەو كۆنفرانسەوە شەڕی دەستەویەخە ڕوویداوە و بووەبەهۆی ئەوەی چەند بنەماڵەیەك لەیەك زویر ببن، لە شارەزووریش بنەماڵەیەكی گەورەی وەك تاوگۆزی بەسەدان ئەندامیان وازهێنانی لە ڕیزەكانی پارتی ڕاگەیاند، لە قەزای پێنجوێن و ناحیەی سیروانیش بەهەمان شێوەی خورماڵ و هەڵەبجە پێشێلكاری زەق كراوە كە بووەتەهۆی دوركەوتنەوەی دەیان كاردو پلەداری پارتی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









