لەسەردانەكەیدا بۆ هەڵەبجە تیمی پرۆتۆكۆڵی سەرۆكی حكومەت پێشیلكارییان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی هەڵەبجە كرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەیامنێرێکی دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، هاوشێوەی سەردانەكەی یەكەمجاری بۆ هەڵەبجە كە ڕێگەنەدرا هیچ ڕۆژنامەنوسێك نزیكی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی تووەقوت ببێتەوە، ئەمجارەش تیمی پرۆتۆكۆڵی سەرۆكی حكومەت ڕێگەی بە ڕۆژنامەنوسان نەدا نزیك ببنەوە و تەنانەت جیاكارییان كرد لەوەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی سەر بە پارتی برانە شوێنی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجە.
فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمەریكا لەهەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی هەڵەبجەوە ڕۆژنامەنوسان ئاگاداركرانەوە كە ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەت دێتە هەڵەبجە و بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە دادەنێت، ئێمەش وەك ڕۆژنامەنوسان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن وەك ئەركی پیشەیی خۆمان بەنیاز بووین ڕووماڵی ئەو سەردانەی سەرۆكی حكومەت بكەین، بەڵام بەداخەوە لەلایەن هێزێكی ئەمنی سەر بە سەرۆكی حكومەت و تیمی پرۆتۆكۆڵی سەرۆكی حكومەت ڕێگریمان لێكرا نزیكی ئەو شوێنە ببینەوە كە بەردی بناغەی پرۆژەكەی لێدادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەلایەن تیمی پرۆتۆكۆڵی سەرۆكی حكومەتەوە جیاكاری كرا بەرامبەر بە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، بەجۆرێك ئەو كەناڵانەی كە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان بوون هاوشێوەی كەناڵ كوردستان 24 ئاڤا میدیا ڕووداو، كرانە ژوورەوە و لە ناو خێمەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەكە ڕووماڵی خۆیان كردو و لێدوانی تایبەتیان وەرگرت، ئێمە لەدووری 300 مەترەوە نەیانهێشت نزیك بكەوینەوە.
ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەرچی پێدانی فریكوێنسی بە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بۆ كارئاسانییە بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەكان، بەڵام ناشكرێت جیاكاری بكرێت لە كردنەژوورەوەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و وەرگرتنی لێدوانی تایبەت، كە ئەمە بۆجاری دووەمە لەسەردانی سەرۆكی حكومەت بۆ هەڵەبجە دووبارە دەبێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









