“لە هەڵەبجە زیاد لە 200 پرۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگیراون ئەمرۆش سەرۆكی حكومەت بڕیار لەسەر تەواوكردنی ئەو پرۆژانە” نادات

0
364

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە دابنێت، بەڵام لە ماوەی زیاد لە 10 ساڵە هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژی لە هەڵەبجە تەواو نەكراوە و تا ئێستاش زیاد لە 200 پرۆژەی ساڵانی ڕابردوو بەتەواو نەكراوی ماوەنەتەوە، هاوكات لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردووشدا كەمترین پرۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێم لە هەڵەبجە جێبەجێكراوە.

كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و لەسەردانەكەیشدا جگە لەوەی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی سایلۆی هەڵەبجە دادەنێت كە ماوەی حەوت مانگە كاری تێدا دەكرێت و لە%17ی تەواو بووە، هیچ بەرنامە و پرۆژەیەكی دیكەی نییە بۆ ئەوەی پرۆژەی دیكە بۆ هەڵەبجە ڕابگەیەنێت و لەدوای دانانی بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیە دەگەڕێتەوە شاری هەولێر.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەئێستادا زیاد لە 200 پرۆژە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە بەتەواونەكراوی ماونەتەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایییەوە نەتواندراوە پارەیان بۆ تەرخانبكرێت، هەندێك لەو پرۆژانەش زیاد لە %50ی كارەكانیان تەواو بووە بەڵام بەهۆی ئەوەی تەواونەكراون ئەو بەشەشی كە تەواوكراوە دەبێت دووبارە نۆژەنكردنەوەیان بۆ بكرێت.

هاوكات زۆرێك لەو پڕۆژانەشی كە جێبەجێكراون لەلایەن سەرمایەداران بەشێوەی خێرخوازی دروست دەكرێن، بۆ تەواوكردنی پرۆژە تەواونەكراوەكان ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پێویستی بە 265 ملیار دینار هەیە بەڵام حكومەت ئامادە نییە نیوەی ئەو پارەیەش تەرخان بكات.

 

پێشتریش زانیار حەمە نوری، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ئەوەی بە SNNی ڕاگەیاندبوو: لە ساڵی رابردوودا تەنها پێنج پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ هەڵەبجە جێبەجێكراوە، لەكاتێكدا لە ساڵی 2006 ەوە تاساڵی 2022 تەنها چوار مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەبووە و لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا تەنها نۆ مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرهێنان بەهەڵەبجە دراوە كە ئەوەش كەمترین پرۆژەی وەبەرهێنانە بەراود بە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this