
joe-biden
SNN
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەزانم ڕاست و هەڵەی خۆم جیاکەمەوە، ترەمپ هەڕەشەی کردووە ئەگەر ئەمجارە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی نەبێت، خوێن دەڕژێت.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم گوتاری هەڵمەتی هەڵبژاردن دوای یەکەم دیبەیتی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی تەمەنی ناتوانێت وەک پێشتر دیبەیت بکات، بەڵام دەزانێت ڕاست و هەڵە جیابکاتەوە و ئیدارەکەی دەیان ملیۆن هەلی کاریان دروست کردووە.
بایدن دەڵێت، “دۆناڵد ترەمپ ڕەتی کردەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی 2020 قبوڵ بکات، هەموومان بینیمان لە شەشی کانوونی دووەم چی ڕوویدا، ئابڕوچوونێکی نێودەوڵەتیی بوو”.
ئێستە ترەمپ بە ڕاشکاوانە دەڵێت ئەگەر ئەمجارە براوە نەبێت خوێن دەڕژێت، تا ئێستە هیچ سەرۆکێک قسەیەکی لەم جۆرەی نەکردووە. ڕێگە بە دۆناڵد ترەمپ دەدەین جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر دیموکراسییەتەکەمان؟ نەخێر. خاوەنی بەهێزترین ئابوورین لە جیهان، 50 ملیۆن دەرفەتی کار و 800 هەزار دەرفەتی کار لە بواریی پیشەسازی ڕەخساون، بۆ دووەمین ساڵ، بێکاریی لە %4 کەمترە، هەڵاوسان لە %9 بۆ %3 دابەزیوە و لە دابەزین بەردەوامە.
وتیشی، “دەزانم گەنج نیم و وەک پێشتر ناتوانم دیبەیت بکەم، بەڵام دەزانم چۆن ئەو کارە جێبەجێ بکەم و ڕاست و هەڵە لێک جیا بکەمەوە.”
پێنجشەممەی ڕابردوو، یەکەم دیبەیتی نێوان جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا و دۆناڵد ترەمپ لە شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا بەڕێوە چوو، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمەریکادا بەبێ بینەر و ڕۆژنامەنوس بەڕێوەچوو و ماوەی دیبەیتەکە 90 خولەک بوو.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









