ئەمڕۆ دادگای باڵای عێراق لەسەر سێ سکاڵا کۆدەبێتەوە
جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیران لەسەر چوار سکاڵا کۆدەبێتەوە، سکاڵای یەکەم لەلایەن ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە دژی هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرى ناوخۆ تۆمارکراوە.
هاوکات، سکاڵاکار لە ناوەڕۆکی سکاڵاکەیەدا داوا دەکات، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات بە بەردەوامبوونی کارکردن بە بڕیارى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەى گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان و پابەندکردنی سکاڵالێکراوان بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.
سکاڵای دووەم، لەلایەن پارێزەرێک بەناوی بەرهەم رەئوف، لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و لەناوەڕۆکی سکاڵاکەیدا، ئەو پارێزەرە داوای هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەکات، کە کۆت و بەندەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەمی قورس کردووە و بەگوێرەى هەموارەکە، رێگەنادرێت بەبێ رەزامەندیی دادوەر، پیاو ژنی دووەم بهێنێت.
سکاڵای سێیەم، لەلایەن وەهاب مەجید باقییەوە تۆمارکراوە، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆرە لە سلێمانی لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و سکاڵاکار داوا دەکات، بڕیار دەربکرێت بە نادەستووریبوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 3ـی ساڵی 2006 و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.
دادگای تاوانەکانی هەولێر، “بەتۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی هاوکار جاف، ئەفسەری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان”، بەشێوەی نائامادەیی سزای لەسێدارەدانی بۆ وەهاب باقی مەجید و ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی دژەتیرۆری سلێمانی دەرکرد.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









