لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانییان کرد

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN
لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای سەردانەکەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەی ئەنجامدا و رایگەیاند، ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
زه‌هره جه‌باری، سه‌رۆكی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ یاخود ناوچه‌كه ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر خاكی عێراق پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و به فه‌رمیش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان راگه‌یاندوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ ته‌واوی به‌شه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه و فڕۆكه‌خانه‌كه یه‌كێكه له فڕۆكه‌خانه گرنگه‌كانی عێراق.
هاوکات، هه‌ندرێن هیوا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، “35%ی گه‌شته‌كانمان راگیراوه به‌هۆی راگرتنی گه‌شته‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی توركیادا، له‌ماوه‌ی 14 مانگی رابردودا نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار زیانی داراییمان به‌ركه‌وتووه، جگه له گومرگ و پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه”.
وتوویەتی “هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازیمان نییه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و ئێمه هه‌مو كات ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌مو رێكارێك راگه‌یاندوه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه هه‌موو گه‌شته‌كانی دیكه‌ی وڵاتان به‌رده‌وامه، كۆمپانیای گه‌وره له سلێمانی كارده‌كات و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و ئێمه ئاماده‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه”.
جەختی لەوەکردەوە، “ئێمه ناتوانین كاری گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بكه‌ین، ئه‌وه كاری ئێمه نییه و كاری فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازییه و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌وێت، ئێمه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نین و خزمه‌تی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین و توانا‌مان نییه ئه‌و خزمه‌تگوزاریه بكه‌ین بۆ فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی، مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ك و درۆن و فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی نه‌بووه و نییه، ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه له توانای ئێمه‌دا نییه كه كاری وابكه‌ین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









