
لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
شه‌وى رابردوو بەرپرسی پێشووی ناوچەی پارتی لە خەلیفان به چه‌كه‌وه هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌سه‌ر كارگێڕى ناوچه‌كه و شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان هه‌ردووكیاندا روویدا.
كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تادێت كێشه و نا كۆكیه‌كانى نێوان ئه‌و حزبه قوڵتر ده‌كاته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، “شەوی رابردوو کۆمەڵە چەکدارێکی لایەنگری فەرسەت شاباز سرێشمەیی، بەرپرسی پێشووی ناوچەی پارتی لە خەلیفان، هەڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی دڵزار سەید موسڵح، کارگێڕی ناوچەی خەلیفان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه چه‌كدارى له‌نێوانیاندا روویداوه” به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “دوای رووبەڕووبوونەوە و تەقەکردنێکی زۆر لایه‌نگره‌كانى به‌رپرسى پێشووى ناوچه‌ى خه‌لیفانى پارتى ئیهانه‌ى خێزان و منداڵه‌كانى دڵزار سەید موسڵحیان كردووه”.
له‌باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كه‌وه SNN له سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئه‌وه‌شى زانیوه، “هۆكارى رووداوه‌كه بریتیبووه له‌وه‌ى كه دڵزار سەید موسڵح رێگر بووه له‌وه‌ى كه فەرسەت شاباز سرێشمەیی خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه بۆ به‌رپرسى ناوچه‌ى خه‌لیفان”.
كۆنفڕنسى ناوخۆیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ناڕه‌زایه‌تى به‌شێكى زۆرى كادیرانى حزبه‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ شێروان شه‌هید عه‌بدولواحید ئیسماعیل، ئەندامی لقی 16ی هەولێر و كادیرى پێشكه‌وتووى حزبه‌كه رایگه‌یاند، “کوردپەروەری و دڵسۆزی و بەخشینی خوێن و خاوەن شەهید، بووە بە شوورەی و هێمای نیشاندانی زەلیلی لەناو پارتیدا”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









