سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەكان کۆدەبێتەوە

بەشیک لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و هاوتاكردنی مووچەی خانەنیشان و دەروازە سنورییەكان کۆدەبێتەوە.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە 3ی تەمموزئەنجومەنی وەزیران بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو تاوتوێ دەکات.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنورییەكان دەخرێتەڕوو كە ڕۆژی دووشەممە لە بەغداد كۆبوونەوە.
بەگوێرەی كارنامەكە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پرسی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران و مووچەی مانگی ئایاری و حوزەیرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









