نوێترین زانیاری لەبارەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دانانی پارێزگارێكی نوێ

0
762
کەرکوک

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژە بەوەدەكات،تائێستا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنی حكومەتی خۆجێی كەركووك بەردەوامە و هەموو هەولێك بۆ ئەوەدەدرێت كە لەنزیكترین كاتدا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگا ئەنجام دەدرێت، هاوكات بەهۆی داواكاری لایەنە سیاسییەكان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك تا ئێستا نەتواندراوە ئەو پۆستە یكلایی بكرێتەوە.

پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆتا كۆبوونەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كەركووك، ماوەی دووهەفتە مۆڵەتی بەلایەنەكان داوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن لە سەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی شارەكە تاوەکو ئێستا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنی حكومەتی خۆجێی كەركوك بەردەوامە و هەموو هەوڵێك بۆئەوەیە كە لە نزیكترین كات كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لای عەرەب لە زیانی كورددایە، ئەگەر كورد لە شەش مانگی ڕابردوودا پۆستی پارێزگاكەی وەرگرتبایە، ئێستا ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی كورد دەبێتەوە لە كەركوك بەدڵنیاییەوە چارەسەر دەكرا، بۆیە تاوەکق وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك دوابكەوێت، لە بەرژەوەندی دانیشتوانی شارەكە و بەتایبەتی كورد نییە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNهۆكاری كۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و هاوكات دەستبەكار نەبوونی پارێزگاری نوێی كەركوك بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە هەموو هێزە سیاسییەكان داوای پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی پارتی بە ڕێككەوتنێكی نهێنی بە نیازە پۆستی پارێزگاری كەركوك بدرێتە عەرەبێك لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن لەلایەن پارتییەوە، بەڵام فراكسیۆنی یەكێتی بەتوندی ڕووبەڕووی ئەو هەوڵەی پارتی و لایەنە عەرەبییەكان بووەتەوە و چاوەڕێی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this