لە هەولێر و دهۆك ڕێگری لەگەڕانەوەی ئاوارەكان دەكرێت ولە سلێمانی هیچ ئاوارەیەك نامێنێت

0
393

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت ئاشكرایكرد كە تاكۆتایی ئەم هەفتەیە دوا كاروانی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كە 290 خێزانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەمەش كۆتایی بە گەڕانەوەی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دێت، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات لەهەولێر و دهۆك رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكرێت و هەتا ئێستا 26 هەزار و 750 خێزان لەكەمپەكانی ئەو دوو پارێزگایە ماونەتەوە.

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەتی سەر بەپارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: گەڕانەوەی ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت بەردەوامی هەیە و تاكۆتایی ئەم هەفتەیە كۆتا كاروانی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان ئەنجام دەدرێت كە ژمارەیان 290 خێزانە، بەوجۆرەش كۆتا كامپی تایبەت بە ئارواەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دادەخرێت و هیچ ئاوارەیەك لە سنوری پارێزگای سلێمانی نامێنێت.

لای خۆیەوە سامر مەشكور، بەڕ‌ێوەبەری بەشی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: لەپارێزگای هەولێر و دهۆك رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكرێت بەجۆرێك لە 24/1/2024 تا 1/7/2024 تەنها 250 خێزانی ئاوارە گەراونەتەوە زێدی خۆیان و ڕێگری لە خێزانەكانی دیكە دەكرێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بەڕ‌ێوەبەری بەشی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، ئەوەشی خستەڕوو، لە پارێزگای دهۆكیش رێگری لەگەڕانەوەی ئاوارەكان بەردەوامی هەیە بەجۆرێك لەپارێزگای دهۆك لەكۆی 22 هەزار خێزانی ئاوارە هەتا ئێستا تەنها دوو هەزار و 400 خێزان گەڕاونەتەوە، هاوكات بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆتا وادە بۆ داخستنی كەمپەكانی هەرێم 30-7-2024 ەو ئەگەر رێگرییەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە بەردەوامبێت پێویستە حكومەتی عیراق رێكاری دیكە بگرێتەبەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this