کۆمیسیۆن وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حزبەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN
بەپێی ئەو كاتەی كۆمسیۆن دیاریی كردبوو، بڕیار بوو سبەی تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی بێت، بەڵام بۆ ماوەی 11 رۆژی تر كاتەكەی درێژ كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەمموز، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، سبەی ماوەی پێشكەشكردنی داواكارییەكانی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تەواو دەبوو، بەڵام تاکو 15ی تەمموز کاتی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتییەکان درێژکراوەتەوە و دەتوانن تا ئەو بەروارە خۆیان تۆمار بکەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، دوای درێژكردنەوەی تۆمار، تا ئێستە هیچ هاوپەیمانیەتییەكی نوێ تۆمار نەكراوە، بەڵام داواكاری پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی ئەو كاتە درێژ بكرێتەوە، هاوکات ئەوە بۆ جاری چوارەمە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كاتی تۆماری حزب و هاوپەیمانەكان درێژ دەكاتەوە.
بڕیارە لە 20ـی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت و لە ئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









