
كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌رگاى خۆتۆماركردنى هاوپه‌یمانى و كاندیده‌كانى كرده‌وه و رێنمایی نوێشى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ته‌مموز، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، “له سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌وه تاوه‌كو 15ى ته‌مموز، حزب و هاوپه‌یمانى و كاندیده تاكه كه‌سیه‌كان ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان”.
هاوكات، كۆمسیۆن هه‌موارى تۆمار و پەسەندكردنی لیستی كاندیدەكانی به‌په‌سه‌ندكراوى بڵاوكرده‌وه و به‌پێى هه‌مواره‌كه، “ئەو حزب و هاوپەیمانيەتییانەی كە پیش‌تر و لەماوەی 13 بۆ 31ی ئازارى 2024 لیستی كاندیدەكانیان پێشكەش كردووە، ئەگەر گۆڕانكاری تێدا نەكەن، لیستەكانیان كارپێكراوە، ئەمە لەگەڵ مافە داراییەكانی خۆ تۆماركردنیان”.
هه‌ر به‌پێى هه‌مواره‌كه، “ئەگەر یەكێك لەو حزب یان هاوپەیمانێتیی یاخود كاندیدە تاكەكەسییانە بیانەوێت لە پرۆسەی هەڵبژاردن بكشێنەوە، دەبێت داواكاری كشانەوە پێشكەشی كۆمسیۆن بكەن”.
به‌پێى مه‌رسومێكى هه‌رێمى كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه بڕیاره رۆژى 19ى تشرینى یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌ڵبژاردنه‌كه دابه‌شبووه به‌سه‌ر چوار بازنه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و دهۆكدا و كاندید و لیسته‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى 100 كورسى په‌رله‌مانى كوردستان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
ته‌مموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









