دارایی عێراق فه‌رمانى كرد هه‌رێم لیستى مووچه‌ى خانه‌نشینانیان به هاوتاكراوى بۆ بنێرێت

ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN – كۆچه‌ر هه‌مزه
وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه تاوه‌كو رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو لیستى مووچه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێمیان به هاوتاكراوى بۆ ره‌وانه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ته‌مموز، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بریتی‌بوو له هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێم لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ بەپێی یاساى خانەنشینى یەکگرتوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتوون، “وه‌زاره‌تى دارایی عێراق داواى له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كردووه ده‌ستبكه‌ن به ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌ى خانه‌نشینان به‌پێى بەپێی یاساى خانەنشینى یەکگرتوو به هاوتاكراوى له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانى به‌غدا تاوه‌كو رۆژى دووشه‌ممه 8ى ته‌مموز، لیسته‌كه‌یان بۆ بنێرن”.
پێشتر میدیاى فه‌رمى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه وه‌زیرى دارایی له پشكى بزووتنه‌وه‌كه‌یه بڵاویكرده‌و، “ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی راسپاردووە تاوەكو رۆژی دووشەممەی داهاتوو لیستی موچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی رەوانەی وەزارەتەکە بکەن”.
به مه‌به‌ستى هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان، حكومه‌تى هه‌رێم 100 ملیار دینار پێویستە. هاوكات، لە خشتەی بودجەی ساڵی (2024 و 2025)، کە پەسەندکراوە بەغدا مانگانە بڕی 965 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات، دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان دەبێت حکومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی کە زیاد دەبێت بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
ته‌مموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









