د. نەرمین مەعروف “هیچ بڕە پارەیەکی مووچە بۆ هەرێم نەنێردراوە”

د. نەرمین مەعروف
SNN
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند: “تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن دارایی عیراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم”.
د. نەرمین مەعروف وا دەڵێت”بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە، بە هیچ شێوەیەک حکومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک رێکاری یاساییەوە چەند مانگێکە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن عیراقەوە دوادەکەوێت، تەنانەت بەهۆی وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە، هەتا ئێستا نەتوانراوە مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان بنێردرێت”
د. نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشدا: “یەکێک لەو کێشانەی کە بووە هۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە هەیە، کە مانگانە لیستی مووچە درەنگ دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق، ئەمە جگە لەوەی لە چەند مانگی رابردووشدا، هەموو مانگێک کێشە لە لیستی مووچەخۆراندا هەبووە و دارایی عیراق داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی کردووە”.
وتیشی “دوای 10 ساڵ دابڕانمان لە حکومەتی عێراق لەڕووی داراییەوە، چەند مانگێکی دەوێت هەتا سیستمی مووچە لە هەرێم رێکدەبێتەوە، بەڵام دواجار هەردوو حکومەت پابەند کراون بە چەند بڕیارێکەوە کە لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانەو رێگری دەکات لە نەدان یاخود دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”.
روونیشی دەکاتەوە، هەتا ئەمڕۆ 3ـی تەمموز، حکومەتی عیراق مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی مەدەنی نەناردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەشێك لە هێزە ئەمنییەکان هەتا ئێستا مووچەی مانگی ئایاریشیان وەرنەگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی ئایندەدا دارایی عیراق مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی مەدەنی بخاتە سەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









