ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بڕیارێكی سیاسیەو دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنیی توركیا ئاگاداری بڕیارەكە نەبوون

فرۆکەخانەی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆ و بەدواداچوونانەی كە كردوومانە بۆمادەركەوتووە كە ڕاگراتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ توركیا بە بڕیارێكی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە و دەستەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی توركیاش ئاگاداری ئەو بڕیارە نەبوون.
كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: زیاتر لە 15 مانگە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەرەو توركیا ڕاگیراون، توركیاش ناوبەناو بڕیاری درێژكردنەوەی ئەو ڕاگرتنەدەدات، هاوكات بەمەبەستی هۆكارەكانی ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەگەڵ توركیا چەند جارێك لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆكەوانی بەغداد گفتوگۆمان كردووە و بەدواداچوونی پیویستمان لەو بارەیەوە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی بەدواداچوونەكانمان بۆ هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا، بۆمان دەركەوتووە كە بە بڕیارێكی سیاسی و بە ناردنی ئیمیڵێك لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیا كە ئاڕاستەی بەرپرسانی فرۆكەوانی عێراق كراوە بۆ ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەرەو توركیا.
ئەو ئەندامەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بۆهەمان پرۆس لەگەڵ باڵویزی توركیا لە عێراقیش كۆبووینەتەوە و گفتوگۆمان كردووە لەوەڵامدا ئەوەی پڕاگەیاندوین كە ئەوە بڕیارێكی سیاسییە و لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی گرفتی سیاسی هەیە،، تەنانەت بڕیارەكە هێندە سیاسی بووە دەسەڵاتدارانی فڕۆكەوانی شارستانی توركیاش ئاگاداری بڕیارەكە نەبوون و بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوەدراوە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە بە بڕیارێكی سیاسی لە بەرواری 3/4/2023 توركیا بڕیاریدا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی دابخات، و دوانی جاریش بڕیاریداوە تا 8/12/2024 بڕیارەكە كاری پێبكرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









