ئەوانەی لە ئیدارەی ئێستای كەركوك سوودمەندن، ڕیگرن لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە چەندڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە و پارێزگاریش هەڵدەبژێردرێت، بەڵام هەندێك نەتەوە بەتایبەتی ئەوانەی لە ئیدارەی ئێستای كەركوك سوودمەند بوون، هەوڵی شكستپێهێنانی كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی نوێی كەركوك دەدەن.
سەباح حەبیب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەموو هەوڵێكمان خستووەتەگەر بۆ ئەوەی ئەو دۆخە چەقبەستووە لە كەركوك هەیە كۆتایی پێبێت و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە بۆ دەربازبوون لەو بۆشاییە ئیدارییەی لە پارێزگای كەركوك هەیە، بۆ ئەومەبەستەش سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراقیمان كردووە و پێشنیاری خۆمان لەوبارەوە پێداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ لایەنەكانە گفتوگۆی چڕمان كردووە بۆ ئەوەی كەركوك لەو قەیرانە ڕزگاری بێت، لەو چوارچێوەشدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە و پارێزگاریش هەڵدەبژێردرێت، چونكە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا هەموو پێكهاتەكانی دیكەی كەركوك كێشەیان هەبووە، چونكە نادادپەروەرییەك هەبووە لە ئیدارەدانی شارەكەدا.
ئەو نوێنەرەی شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی لە ئیدارەی ئێستای كەركوك سوودمەند بوون، هەوڵی شكستپێهێنانی كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی نوێیی كەركوك دەدەن بەڵام ئیرادەیەك هەیە بۆ ئەوەی كۆتایی بەو دۆخە بهێندرێت و ئیدارەی نوێی كەرك دەستبەكار ببێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









