
دینار و دۆلار
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک نرخی 100 دۆلار نزیکبووەتەوە لە 150 هەزار دینار، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت “هیچ هۆکارێک نییە بۆ بەرزبوونەوەی ئەو نرخە زۆرەی دۆلار”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمموز، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 750 دینار، ئێوارەی دوێنێش لە کاتی داخستنی بازاردا نرخی هەر 100 دۆلارێک بە 149 هەزار و 200 دینار بوو، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار دینار زیادیکردووە.
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە، گۆران جەبار، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە پەیامنێری SNNی راگەیاند، هیچ هۆکارێکی سیاسی و دۆخی عێراق نییە کە پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هەبێت، تەنها خواستی هاووڵاتییان زیادیکردووە، دەڵێت “پێش جەژن کاڵایەکی زۆر بە دینار هێنراوەتە بازاڕ کە خواستی دۆلاری بەرزکردووەتەوە، لە هەمان کاتدا چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی لە لیستی پێدانی دۆلار دورخراونەتەوە، ئەم خواستەش گەڕاوەتەوە ناو بازاڕ و نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، دەنگۆی وەستانی حەواڵەی چین دورە لە راستییەوە چونکە عێراق بەکاربەرێکی سەرەکی کاڵای چینییە و ساڵانە بە بەهای نزیکەی 30 ملیار دۆلار عێراق کاڵا لە چینەوە هاوردە دەکات.
گۆران جەبار، وتیشی “لە کۆتایی ساڵی 2023دا بەهای دۆلار ناجێگیر بوو بەڵام بانکی مەرکەزی توانی نرخەکەی لە بازاڕدا جێگیر بکات، دۆلار لە 2023 تا نزیکەی 180 هەزار دینار رۆشت، بەڵام ئەوە کاتی بوو کە لە سیستمی نەختینەی عێراق کرابوو ئاسایی بووەوە، ئەمەی لە ئێستاشدا روودەدات کاتییە و ئاسایی دەبێتەوە.”
روونیکردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا خستنە رووی دۆلار بە نەقدی بۆ بازاڕەکان کەمبوو، بەمەش خواستی بازاڕی پڕنەکردەوە، بۆ دۆخی ئێستا رۆژانە زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری پێویستە تاکو خواستی بازاڕ بۆ دۆلار دابەزێت، دەڵێت “لە ئێستادا قورسە دۆلار بگاتە 140 هەزار دینار”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









