
SNN
لە گوندێکی مێرگەپان کە سەر بە قەزای دوکانە لە سلێمانی ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان سوتان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وێنەدا رایگەیاند، ئاگرێكى فراوان لە گوندى سێکانیانی شەهید لە سنوورى مێرگەپان کەوتەوە.
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرایکردووە، گومان دەکرێت هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە بەهۆى پاشماوەى گەشتیاران بووبێت.
روونیکردووەتەوە، بەهۆى ئاگرەکەوە نزیکەی 100 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتاون و زیانێکی زۆر بە سروشتی جوانی ناوچەکە گەیشتووە.



کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









