زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه‌ى كه به 110 كۆچبه‌ره‌وه ونبوو

كۆمه‌ڵێك كۆچبه‌ر له‌ناو ده‌ریادا | فۆتۆ: BPS
SNN
ئه‌و یه‌خته‌ى كه ده‌وترا به 110 كۆچبه‌ره‌وه كه زۆرینه‌یان كوردن ونبووه و ئه‌گه‌رى هه‌یه نوقم بووبێت، دۆزرایه‌وه و چالاكوان ڕه‌نج پشده‌رى له وڵاتى یۆنان ده‌ڵێت: له ئاوه‌كانى توركیادان.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ته‌مموز، ڕه‌نج پشده‌رى، پالاكوانى كورد له وڵاتى یۆنان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “یەختێک ونبووە و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە کە ئاخۆ نقووم بووە یان ڕێگەیان لێ ونبووە. یەختەکە 110 کەسی هەڵگرتووە کە ژن و منداڵیشی تێدایە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی یەختەکە و سەرنشینەکانی دیار نییە”.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و چالاكوانه رایگه‌یاند، “ئه‌و یه‌خته‌ى كه 110 كۆچبه‌رى هه‌ڵگرتووه له ئاوه‌كانى توركیادان، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌له‌فۆنیان بۆ كه‌سوكاریان كردووه كه به‌ڕێگاوه‌ن بۆ ئیتاڵیا و دۆخیان باشه”.
وتیشى: “داوا له كه‌سوكارى كۆچبه‌ران ده‌كه‌م له هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازاودا په‌یوه‌ندى به ژماره 112ه‌وه بكه‌ن”.
به وته‌ى ئه‌و چالاكوانه، “تەنیا لەم هەفتەیەدا زیاتر چوار گروپى کۆچبەران بەرێکەوتون بەرەو ئیتاڵیا، له‌و گروپانه‌ش دوانیان دوای رزگارکردنیان لەلایەن هێزی دەریایی تورکیا دەستبەسەرکراون و بەڕێکراون بۆ کەمپەکان. لەئێستادا ژمارەیەک کۆچبەری تر کە ژمارەیان 70 كه‌سه گەیشتوونەتە ناوچەی سێ پەنجە و باسیان کردوە کەبارودۆخیان باشە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









