محەمەد کاکەیی: ئەو پۆستانەی لە نەینەوا دراون بە یەكێتی مافی دەنگدانی خۆیەتی

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژە بەوەدەكات دەستوری عێراق و یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، دەسەڵاتی دانانی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكانی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان، جەختیش دەكاتەوە پێدانی پۆستە ئیداریەكان بەلایەنەكان لەچوارچێوەی مافی بەدەستهێندراوی هەڵبژاردندایە و تەواو یاساییە، ئەو لایەنانەشی كە دەنگی كەمیان بەدەستهێناوە ناڕازین لە بڕیارەكان.
محەمەد كاكەیی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە SNNی ڕاگەیاند: لەمادەی 115ی دەستوری عێراقدا هاتووە، كە دانانی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایە، هاوكات بەپێی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008ی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەبڕگەی 30ی دا ئەوە هاتووە، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەسەڵات دەدرێت بە ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ دیاریكردنی پارێزگار و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان، بۆیە پێدانی پۆستی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكانی سنوری پارێزگای نەینەوا بەلایەنەكان تەواو یاساییەو هیچ گرفتێكی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی نشتیمانی كوردستان وەك لایەنێكی براوەی هەڵبژاردنەكان مافی خۆیەتی ئەو پۆستانەی بەریكەوتووە وەریبگرێت بەتایبەت پۆستی قایمقامی مەخمور، چونكە لای هەموان ئاشكرایە بەخوێنی رۆڵەكانی یەكێتی مەخمور و ئەو ناوچانە ئازادكران، هاوكات ئەولایەنانەشی كە لەو بڕیارە ناڕازین دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە بۆیە دەیانەوێت گرفت بۆ بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دروستبكەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئەنجومەنەی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكانی دیاریكردووە، هەمان ئەو ئەنجومەنەیە كە پارێزگار و جێگری پارێزگاری نەینەوای دیاریكردووە، هاوكات ئەو ئەەوەی كە دەوترێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای ڕاگرتووە دوورە لەڕاستییەوە بەڵكوو دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی عێراق لە نوسراوێكیدا كە ئاراستەی ئەنجومەنەكەی كردوە، داوای ڕاگرتنی ئەو گۆڕانكارییانەی كردووە بەڵام ئەنجومەنی پارێزگا پابەند نابێت بەو نوسراوەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









