ئەمڕۆ وەفدێکی عێراق بۆ وردبینیکردنی لیستی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دێتە هەرێمی کوردستان

مووچە
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی عێراق بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی ئایاری پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت:” ئەو وەفدە 10 ڕۆژیان بۆ وردبینیکردن پێویستە”.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕاگەیاندووە، ئەو وەفدەی عێراق کە ئەمڕۆ دێتە ھەرێم بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان، پێکھاتووە لە دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق. وتیشی، وەفدەکە ماوەی چەند ڕۆژێکیان پێویست دەبێت بۆ وردبینیکردنی لیستەکە.
دوێنێش سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق رایگەیاند، بەھۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی ھێزە ئەمنییەکان، عێراق داوای زانیاری لە ھەرێم کردووە، بەڵام حکومەت درەنگ ڕەزامەندبووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان بۆ ئەمەش وەفدێکی چاودێری دارایی دێتەوە ھەرێم و پێویستیان بە 10ڕۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتی وردبینی.
هەروەها ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی 70-ش رایگەیاند، بەغدا داواى رۆژى دامەزراندن، کۆدى مووچە، ناوى چوارى مووچەخۆر، ناوى سیانى دایکى ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و پلەی سەربازی کراوە و هەموویمان رەوانە کردووە بۆ وەزارەتى پیشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
راشیگەیاند، داواکردنی ئەو زانیارییانە لە لایەن بەغداوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە هەرێمى کوردستان و عێراقیش مووچەى هەیە، یان خەڵکى عێراق نین و مووچەیان هەیە لەناو هێزە ئەمنییەکان، لاى ئێمەشەوە هیچ گرفتێک نەبووە و سەرجەم زانیارییەکانمان رەوانە کردووە.
تاوەکو ئێستا پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە، ھیچ بڕیارێکیش لەبارەی مووچەی مانگی حوزەیرانیانەوە نەدراوە و زیاتر لە 90 رۆژیشە یەک مووچەیان وەرگرتووە
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








