“تەنها یەكێتی لە خەمی كردنەوەی فرۆكەخانەی سلێمانیدا، حزبەكانی تر هەڵوێستیان نیەو بێدەنگیان لێكردووە”

فرۆکەخانەی سلێمانی
SNN
كاروان یاروه‌یس، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق, دەڵێت: ته‌نها یه‌كێتی له ئاستی نوێنه‌رانی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حزب، داكۆكی له‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی تورکیا بەڕویی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانيدا دەکات، حزبه‌كانی دیكه بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگ بوون.
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی، به سایتی فەرمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی فەرمی یەکێتی راگه‌یاندووە: له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له پشوودایە، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییكردنی په‌رله‌مانی عیراق له شاره‌كانی به‌غداد، كه‌ربه‌لا، به‌سره، نه‌جه‌ف، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان كردووە، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بخه‌رێنه‌گه‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار‌و سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه.
داوا له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی دیكەش ده‌كات، داخستنی فرۆكەخانەی گشتی به‌خه‌م و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بزانن و به گفتوگۆ و رێگاچاره‌ی دیپلۆماسی ئه‌م كێشه‌یه كۆتایی پێیبهێنرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









