“بەرپرسانی دیموکراتەکان داوادەکەن رۆژێک پێش هەینی بایدن دوربخرێتەوە”

جۆ بایدن، سهرۆكى ئهمریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
لەگەڵ زیادبوونی داواکارییەکانی دورخستنەوەی سەرۆکی ئەمریکا، لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، لە نوێترین پێشهاتدا بەرپرسانی دیموکراتەکان داوا دەکەن بایدن رۆژێک پێش هەینی داهاتوو دوربخرێتەوە.
دیموکراتەکان دەترسن ئەگەر بایدن لەو کێبڕکێیەدا بەردەوام بێت لە هەڵبژاردندا کارەسات رووبدات، هەروەک ماڵپەڕی ئەکسیوسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، هاوکات بەشێک لە بەرپرسانی دیموکراتەکان پێیان وایە رۆژێک پێش هەینی داهاتوو بایدن لەو کێبڕکێیە دوربخرێتەوە.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵمەتی بانگەشەدا لە پەنسلڤانیا جەختیکردەوە کە ئەو کەسە گونجاوەکەیە بۆ ئەوەی بۆ جاری دووەم وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرێتەوە و وتوویەتی “ئامادەم بۆ ئەو ئەرکە”.
لە هەڵمەتێکی تری بانگەشەدا لە ویلایەتی فیلادیلفیا، بایدن بە تەنزەوە وتوویەتی “راستە من وەک تەمەن 40 ساڵێک دەردەکەوم، بەڵام لە ژیاندا ئەزموونێکی زۆرم هەیە”.
هاوکات، ئادەم شێف ئەندامی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵی ئێن بی سی نیوز رایگەیاندووە، سەرۆک بایدن بەهۆی تەمەنەکەیەوە بەرامبەر بە ترەمپ دەدۆڕێت، هاوکات ئاشکرایکردووە، ئەگەری سەرکەوتنی بایدن کەمترینە.
ئینجی کرایگ، ئەندامی دیموکراتەکان لە مینیسوتا وتوویەتی “پێموانییە سەرۆک توانی ئەوەی هەبێت بەرامبەر بە ترەمپ بیباتەوە”، لە هەمان کاتدا سیس مۆڵتۆن ئەندامی دیموکراتەکان لە ماساچوستس جەختی لەوە کردووەتەوە بایدن هەمان هەڵەی جۆرج واشنتن دەکات و لە ئەنجامدا دوردەخرێتەوە”.
هەوڵەکان بۆ دورخستنەوەی بایدن دوای ئەوەهات، لە دیبەیتێکیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەڵەی زۆری کردووە، هەر دوای دیبەیتەکەش بایدن هۆکارەکەی بۆ ماندوبوونی زۆر گەڕاندبووەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









