
كهشناسی ههرێمی کوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ بوونی پهڵه ههوری جیا جیا و پلهكانی گهرماش بهرزدهبنهوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” ئهمڕۆ پێنجشهممه 11ی تهمموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا”.
باسی لهوهشكردووه، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
راشیگەیاندووە، سبەینێ هەینى 12ی تهمموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
هەروەها لە هەریەك لە پارێزگاكانی دیالە، بەسرە، نەینەوا، موسەنا، زیقاڕ، نەجەف، بابل، واست، میسان، دیوانییە و كەركوك بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە ئەمڕۆ دەوام راگیراوە و پشووە، كەشناسیی عێراقیش دەڵێت: لەو پارێزگایانە پلەكانی گەرما دەگەنە سەروو 50 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45
سلێمانی: 42
دهۆک: 44
کەرکوک: 48
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 45
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 33
گەرمیان: 49
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









