
یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا
SNN
یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، سوورین لەسەر دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بە قووڵایی 30-40 کیلۆمەتر بە درێژایی سنوورەکانمان لەگەڵ عێراق و سوریا.
ئەو ئاماژەی بەوەشکرد “سوورین لەسەر پاککردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆر و ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن تا دوایین تیرۆریست لەناودەبەین” کە مەبەستی لە پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.”
ئەم لێدوانەش لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق لەسەر ئاستی فەرمی لەشکرکێشییەکەی تورکیا ڕەتدەکاتەوە و یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیدا کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، جەخت کرایەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی لەشکرکێشی و پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق.”
هەرچەندە حکومەتی عێراق بە فەرمی ئەو لەشکرکێشییەی تورکیا ڕەتدەکاتەوە، بەڵام نەگرتنەبەری هیچ جۆرە ڕێکارێکی یاسایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە تورکیا، گومانی دروستکردووە لەسەر ڕاستی ئەو هەڵوێستە و ناوەندە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە پێشوەختە تورکیا لەگەڵ عێراق ڕێککەوتووە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









