رەزامەندی درا بە ناردنی مووچەی مانگی 5 و 6ی هێزەئەمنییەكانی هەرێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاراستەی وەزارەتیی دارایی کردووە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کردووە، لە هەمان کاتدا بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختدەکاتەوە هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ مووچەی ئەو هێزانە بەدەستنەگەیشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە نوسراوێکدا بە ژمارە 3005 کە رێکەوتی ئەمڕۆ 11ی تەمموزی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتى دارایی کراوە، تێیدا هاتووە، “سەرۆکوەزیرانى عێراق رەزامەندیی پیشانداوە لەسەر خەرجکردنى مووچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان، تاوەکو ئەو کاتەى تێبینییەکانى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە چارەسەر دەکرێت، پاشان مووچەى مانگەکانى دیکە خەرجدەکرێت.
دوابەدوای ئەو نوسراوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە دوای پەیوەندیی نێوان هەردوو سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدراڵ و سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان درا.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە بەغداوە ڕەوانە نەكراوە و ناشزانین كەی بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان كە 71 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەكی 15 كەسی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە دوێنێوە هاتوونەتە هەولێر دەستیان بە وردبینی و پێداچوونەوەكردووە بە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، هێشتا كارەكانیان بەردەوامی هەیە و دوای تەواوبوونی كارەكانیان ڕاپۆرتێك ئاراستەی سەرۆكوەزیران دەكەن و لەسەربنەمای ئەو ڕاپۆرتە بڕیارە لەسەر مووچەی هێزە ئەمنیەكان دەدرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









