ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی” ڕێگریمان كرد لەوەی پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركوك درێژە نەكێشێت”

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی كەركوك هێزو ئیرادەمانە ئاماژە بەوەدەكات، هەرچەندە هەوڵێكی جدی هەبوو بۆ ئەوەی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بەداخراوی بكرێت بۆ ئەوەی پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركوك بە نادیاری بمێنێتەوە، بەڵام ڕێگریمان لەو هەوڵەكرد و سەركەوتووبووین.
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی كەركوك هێزو ئیرادەمانە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی كرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوەچوو، بەڵام هەر ئەمڕۆ نیەتێک هەبوو بۆ ئەوەی ئەو كۆبوونەوەیە بەلارێدا ببرێت ئێمەش ڕێگریمان لێكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك لایەنی سیاسی كە لە ئیدارەی ئێستای كەركوك باڵادەستن بە پاڵپشتی هەندێک لایەنی دیكە، پلانیان داڕشتبوو كە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەداخراوی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك و هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ كاتێکی نادیار بمێنێتەوە بەڵام ئێمە ڕێگەمان نەدا ئەو پلانەیان سەر بگرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە كراوەیی مایەوە كە ئەوەش خواستی ئێمە بوو بەگوێرەی یاساش دەبێت لەماوەی 30 ڕۆژ لەدوای ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوە پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردرێت، بۆیە هەر لە ئەمڕۆوە هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن لایەنە سیاسیەكان بگەنە ڕێككەوتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركوك.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









