هەر فەرمانبەرێك سزای زیندانی شەش مانگ تا دوو ساڵ، یان پێبژاردنی سێ ملیۆن دیناری هەبووبێت زەوی پێنادرێت

گردبوونەوەی فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی، فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەند ڕێنماییەك دەركراوە لەبارەی پێدانی زەوی بەفەرمانبەران، بەگوێرەی یەكێك لە ڕێنماییەكان هەر فەرمانبەرێك سزای زیندانی شەش مانگ تا دوو ساڵی هەبێت یاخود پێبژاردنی دارایی تا سێ ملیۆن دیناری هەبووبێت بێبەس دەبێت لە پێدانی زەوی، كۆتایی ئەم هەفتەیەش دواوادەیە بۆگەڕانەوەی فۆڕمەكان.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەگوێرەی نوێترین ڕێنمایی كە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئەنجامدراوە بڕیاردراوە كە هەر فەرمانبەرێك لەهەركات و بارودۆخێكدا سزای شەش مانگ تا دوو ساڵ زیندانی كردنی هەبێت بێبەش دەبێت لە پێدانی زەوی، تەنانەت ئەگەر فەرمانی وەرگرتنی زەویشی هەبێت فەرمانەكەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە گوێرەی نوێترین ڕێنمایی، هەر فەرمانبەرێك بەهەر هۆكارێك بووبێت سزای پێبژاردنی دارایی بە بڕی سێ ملیۆن دیناری بەسەردا سەپێندرابێت لە هەر كات و بارودۆخێكدا بووبێت بەهەمان شێوە ئەو فەرمانبەرەش بێبەش دەبێت لە پێدانی وەوی و ئەگەریش فەرمانی وەرگرتنی زەوی هەبێت فەرمانەكەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە پێدانی زەوی بە گوێرەی كارتی زانیاری دەبێت واتە فەرمانبەر بە گوێرەی شوێنی نیشتەجیبوونی زەوی پێدەدرێت نەك بە گوێرەی شوێنی كارەكەی، واتە ئەگەر فەرمانبەرێك شوێنی كارەكەی لە یەكێك لە فەرمانگەكانی سلێمانی بێت بەڵام خۆی دانیشتووی هەڵەبجەبێت ئەوا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە زەوی پێدەدرێت نەك لە سلێمانی،بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاگاداری فەرمانبەرانی سەرجەم بەش و هۆبەكانی ناو دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كردووەتەوە كە رۆژی پێنجشەممە، 18/7/2024 دوایین وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی زەوی فەرمانبەران.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









