راگرتنی گۆڕانكارییەكانی پارێزگای نەینەوا بڕیاری سیاسین نەك یاسایی

هەرێم کەمال ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی دەستووری عێراق و یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، دانانی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكان لە دەستەڵاتی لە ئەنجومەنی پارێزگاكاندایە و هەر ئەوانیش دەبنە چاودێر بەسەریانەوە، جەختیش دەكاتەوە پێدانی پۆستە ئیداریەكان بەلایەنەكان لەچوارچێوەی مافی بەدەستهێندراوی هەڵبژاردندایە و تەواو یاساییە، ڕاگرتنیشیان بڕیاری سیاسین.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەمادەی 115ی دەستوری عێراقدا هاتووە، كە دانانی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكان لە دەستەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایە، هاوكات بەپێی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008ی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەبڕگەی 30ی دا ئەوە هاتووە، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەسەڵات دەدرێت بە ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ دیاریكردنی پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان، بۆیە پێدانی پۆستی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا بەلایەنەكان تەواو یاساییەو هیچ گرفتێكی نییە
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەگەری ڕاگرتنی كاركردن بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا ئەوا بڕیارێكی سیاسی دەبێت و هیچ پاڵپشتییەكی یاساییان نابێت، هاوكات ئێمەش لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دۆستەكانمان لەسەر هێڵێن بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت پێشیڵكاری یاسایی بكرێت و هەر لایەنە و بەگوێرەی ڕێژەی دەنگەكانی مافی خۆی وەربگرێت، لەو چوارچێوەیەشدا كێتی نشتیمانی كوردستان وەك لایەنێكی براوەی هەڵبژاردنەكان مافی خۆیەتی ئەو پۆستانەی بەریكەوتوە وەریبگرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ناكرێت ئەوە بكرێت بە پێوەر لایەنێك ماویەكی زۆرە پۆستی قایمقام یان بەڕێوەبەری ناحییەی لابووە و ئێستاش هەر بە نیازە هەمان ئەو پۆستانەی لابێت، بۆیە هەڵبژاردن دەكرێت بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە پۆستەكان بكرێت و كەسانی شایستە تر بێنە پیشەوە، ئەولایەنانەشی كە لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ناڕازین، دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە بۆیە دەیانەوێت گرفت بۆ بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دروستبكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









