كاندیدێكی پارتی: حەزمدەكرد كەسانی كورد پەروەر لە لیستی پارتی هەبوونایە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی ناوی كاندیدەكانی بۆ پەرلەمانی كوردستان بلاوكردەوە، كاندیدێكی ئەو حزبە كشانەوەی خۆی لەو لیستە ڕاگەیاند و جەخت دەكاتەوە كە “حەزم دەكرد لە لیستی پارتی كەسانی كورد پەروەرو خاوەن بڕوانامە هەبوونایە نەك پێچەوانەكەی.”
د. لوقمان نانەكەلی، بەربژێری پارتی لە بازنەی هەولێر لەدوای بڵاوكردنەوەی لیستی ناوی بەربژێرەكانی ئەو حزبە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كشانەوەی خۆی لە بەربژێربوون ڕاگەیاند، وەک خۆی دەڵێت “نایەوێت ناوی لەلیستێك دابێت كە كەسەكانی هەندێكیان هاوشانی خەبات و ئاستی فكری من نەبن و بەمەبەستی پلەوپایەوپۆست و خۆ دەوڵەمند كردن بێنە دام و دەزگایەكی گەورەی وەك پەرلەمان كەشوێنی یاسا دانان وبڕیارو چارەنوسی سیاسی نەتەوەیەكە نەك تاكە كەس و حزبایەتی.”
لە بەشێكی دیكەی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیدا ئەو كاندیدەی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پسپۆری من یاسای گشتی و دەستوری و كارگێڕی و سزای تاوان و دەولی یە، چەندین ساڵە ئەوخزمەتەشم كردوە لەوەزارەتی تەندروستی بەپرۆژە یاسادانان و پەیرەو ڕێنمایی، شانازی دەكەم لەنەخۆشخانەی نانەكەلی بمێنمەوە خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە بكەم كەهەر لەسەرەتای 2004 وەلەگەل دامەزرانی دەستم هەبوە لەوێ، دەمەوی خزمەتی خەلكی خۆم بكەم.
لەكۆتایی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیدا ئەو كاندیدەی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، “زۆر زۆر بەداخەوە حەزم دەكرد ئەولیستە زۆرینەی مرۆڤی بەویقارو بەتجربەو كورد پەروەروشهادە بەرزی تێدا بێ ، نەك پێچەوانەكەی هیوادارم كاندیدان لەبەرژەوەندی خەڵك كاربكەن.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









