سبەی 700 ملیار دینارڕەوانەی هەرێم دەكرێت مووچەی دوومانگی هێزە ئەمنییەكان دابەشدەكرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی سێ مانگ، بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق وابڕیارە سبەی سێ شەممە بڕی نزیكەی 700 ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم لە هەولێر و چوارشەممەو پێنج شەممە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی دوومانگی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی دیكە.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەو نووسراوەی كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی ناردووە لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی پارەكەی داوە و سبەی سێ شەممە پارەی مووچەی مانگی پێنج و شەش بەیەكەوە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی چوارشەممە وپێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی دوومانگی هێزە ئەمنییەکان،هاوکات سەرۆكوەزیرانی عێراق رەزامەندیداوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، تائەو كاتەی تێبینییەكانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەر دەكرێت، پاشان مووچەی مانگەكانی دیكە خەرجدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەرمانگێکی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی دیکە بڕی 345ملیار دینار پێویست دەبێت وبۆ دوو مانگەکەش نزیکەی 700 ملیار ڕەوانە دەکرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









