دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت و روونكردنه‌وه ده‌درێت

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك كاردانه‌وه‌ى دروستكردووه و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی‌ش ده‌ڵێت: “مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌مساڵدا زامن كراوه”.
مانگى رابردوو دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بۆ چه‌ند رۆژێك له واده‌ى دیاریكراوى خۆى دواكه‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه، حسێن موئنەس، ئەندامی لیژنەی دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، “چەند رۆژێک دواکەوتنی مووچەی هەندێک وەزارەت پەیوەندی بە چه‌ند رێکارێكى کارگێڕی وەزارەتی داراییەوە هەیە”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى دواكه‌وتنى مووچه، حسێن موئنەس وتیشى: “مووچەی فەرمانبەران لەمساڵدا زامنکراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، زیاد زوبەیدی، شارەزای ئابووری بە ڕۆژنامەکەی راگەیاندووه، ” دواکەوتنی مووچە شتێکی زۆر ئاساییە و هیچ پێویست ناکات فەرمانبەران نیگەران بن. بۆ نمونه، له‌كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنادا حاڵه‌تى هاوشێوه روویداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه حكومه‌ت تواناى دابه‌شكردنى مووچه‌ى هه‌یه”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









