مه‌سك مانگانه 45 ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ى پاڵپشتى تره‌مپ ده‌كه‌ن

ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌نى كۆمپانیاى تێسلا و تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس | فۆتۆ: AP
SNN
ملیاردێرى به‌ناوبانگ ئیلۆن مه‌سك بڕیاریداوه مانگانه 45 ملیۆن دۆلار ببه‌خشێته ئه‌و لیژنه پاڵپشتیكارییه‌ى كه پشتیوانى كاندید كردنى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا.
رۆژنامه‌ى وۆڵ‌ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى له راپۆرتێكى تایبه‌تدا ئاشكراى كردووه، “ئیلۆن مه‌سك، ملیاردێرى ئه‌مریكى بڕیاریداوه مانگانه 45 ملیۆن دۆلار هاوكارى دارایی پێشكه‌ش به‌و لیژنه سیاسیه بكات كه پشتگیرى ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ پۆسته‌كه‌ى و بانگه‌شه‌ى سیاسى بۆ ده‌كه‌ن”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، “ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه ئیلۆن مه‌سك هاوكارى دارایی پێشكه‌شده‌كات له چه‌ندین كه‌سى شاره‌زاى سیاسى پێكهاتووه كه كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنى تره‌مپ”.
رۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، ئیلۆن مه‌سك كه خاوه‌نى كۆمپانیاى تێسلا و تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكسه پشتیوانى خۆى بۆى دۆناڵد تره‌مپ كاندیدى كۆمارییه‌كان راگه‌یاند و له‌دواى هه‌وڵى تیرۆركردنى تره‌مپ وتى: “من پشتیوانى سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌م و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ ده‌خوازم”.
شه‌وى رابردوو، دووشه‌ممه 16ى كانونى دووه‌م، لە کۆنگرەی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی وەکو تاکە کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستنیشانکرا و رکابەری جۆ بایدن سەرۆکی دەکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









