وتەبێژی كۆمیسیۆن بۆ SNN: هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی وادەی تۆماركردنی لیستی كاندیدان

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بڕیاری درێژكردنەوەی وادەی تۆماری لیستی كاندیدی سەربەخۆ و لایەنە سیاسییەكان تەنها لەدەستەڵاتی ئەنجومەنی كۆمیسیاراندایە و ئەمڕۆ كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ كۆتایی بەو وادەیە دێت و هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ درێژكردنەوەی وادەكە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كۆتا وادەیە بۆ تۆماركردنی لیستی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و تا كۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ دەرفەت هەیە بۆ تۆماركردنی لیستی كاندیدان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها ئەنجومەنی كۆمسیاران لە دەسەڵاتیاندا هەیە وادەی تۆماركردنی لیستی كاندیدان درێژبكاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی نوێ نییە بۆ درێژكردنەوەی وادەكە و لە كاتژمێر دووی پاشی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو وادەیی پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو كۆتایی دێت.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەكاتێكدایە كە وابڕیارە لە 20/10/2024 پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، هەرێمی كوردستانیش كراوە بە چوار بازنەی هەڵبژاردنەوە كە بریتین لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك، هاوكات بۆ ئەم هەڵبژاردنە ژمارەی كوردسییەكانی پەرلەمان لە 111 كورسییەوە بۆ 100 كورسی كەمكراوەتەوە لەو ژمارەیەش پێنج كورسییان بۆ كۆتای كەمینەكان تەرخانكراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









