“وادەی وەرگرتنی گەنم درێژ ناكرێتەوە و ڕۆژی شەممە كۆتایی بە پرۆسەكە دێت”

0
374

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری سایلۆی پیرەمەگروون ئاماژە بەوەدەكات لەكۆی 282 هەزار تۆن گەنم كە بۆمان دیاریكراوە لە جوتیارانی سنورەكەی وەربگرن، تا ئێستا بڕی زیاتر لە 258 هەزار تۆن گەنممان وەرگرتووە و ڕۆژی 20ی ئەم مانگەش كۆتایی بە پرۆسەكە دێنین و بە هیچ جۆرێكیش وادەكە درێژ ناكرێتەوە و تا ئەوكاتەش سەرجەم ئەو بڕەی بۆمان دیاركریكراوە وەریدەگرین.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی پیرەمەگرون بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئەمڕۆش بەبێ‌ هیچ گرفتێك وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە سایلۆكەمان بەردەوامی هەیە تا ئەمڕۆ توانیومان بڕی زیاتر لە 258 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی سنورەكە وەربگرین و پرۆسەكەش تا ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە كە دەكاتە كۆتایی دەوامی ڕۆژی شەممە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامی دەبێت و ئێمە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڕی 282 هەزار تۆن گەنممان بۆ دیاركراوە لە جوتیارانی وەربگرین، تا ئێستا 258 هەزار تۆنمان وەرگرتووە و تا ڕۆژی شەممەش دەتوانین ئەو بڕە گەنمە وەربگرن كە بۆمان دیاركراوە.

 

بەڕێوەبەری سایلۆی پیرەمەگروون ئەوەشی خستەڕوو، تا بڕی 26 ملیار دینار پارەی گەنممان بەدەست گەیشتووە و بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە، هاوكات لەهەفتەی داهاتووش ئەو بڕەی كە دەمێنێت دەگات بەدەستمان و بەهەمان شێوە لەڕێگەی بانكەكانەوە دابەشی دەكەین بەسەر جوتیاراندا، بەوجۆرەش ئەمساڵ پرۆسەی وەرگرتنی گەنم كۆتایی دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this