“بوونی هێزی بیانی کێشەی گەورەی بۆ مووچەی پێشمەرگە لای بەغدا دروستکردووە”

عوسمان سێدهرى، ئهندامى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند: “لە خولی پێشوودا چەندین جار هەوڵمانداوە لیستی مووچەی پێشمەرگە لە پێشمەرگەی وەهمی و بندیوار و هێزی بیانی پاک بکەینەوە، بەڵام لەلایەن فراکسیۆنێکەوە بەناوی زۆرینە رێگریمان لێکراوە”.
“لە بەدواداچونەکانمان لە لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی 70 بۆماندەرکەوت هیچ هێزێکی بیانی لەناو ئەو هێزەدا نییەو هاوکارمانبوون بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە پێشمەرگەی وەهمی و بندیوار، بەڵام ئەو پشتیوانییەمان لە هێزەکانی 80 نەبینی و نەمانتوانی بەدواداچون بۆ هەبونی هێزی بیانی و بندیوار و پێشمەرگەی وەهمی لەو یەکەیەدا بکەین”، عوسمان سێدەری وای وت.
ئەندامەکەی خولی پیشووی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات: “لەرابردووشدا بونی هێزی بیانی لەناو هێزی پێشمەرگەدا بوبوە بارگرانییەکی زۆر بۆ بۆ حکومەتی هەرێم و هەزاران کەس بەناوی هێزی جیاجیا لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەردەگرت، لەکاتێکدا هیچ رۆڵێکیان لە پاراستنی خاکی هەرێمی کوردستاندا نەبووە”.
هێزەکانی 70 لەبارەی دواکەوتنی مووچەی هێزەکانیان و بونی پێشمەرگەی وەهمی و بندیوار و هێزی بیانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: ” لەناو هێزەکانی فەرماندەیمان هیچ ناوێک بوونی نییە کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی تر بێت جگە لە رەگەزنامەی عیراقی و یەک ناویش نییە کە وجودی ماددی و فیزیکی نەبێ، واتە ناوی وەهمی بێت بەتایبەت دوای ئەوەی تۆماری بایۆمەتریان بۆ ئەنجامدراوە”.
ئەوەشخراوەتەروو: “بۆ مووچەی مانگی تەمووز ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە کە لیستی تەواوی ناوی پێشمەرگەکانمان بە زانیاری و بەڵگەنامەی داواکراوی پێویستیەوە پێشکەش بە حکومەتی فیدراڵ بکەین و چیتر ئامادە نین مووچە و قوتی بنەماڵەکانیان بکرێتە بارمتەی ناروونی زانیاری و داتاگەلێک کە پەیوەندی بە هێزەکانمانەوە نییە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









