حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك گه‌یشتینه رێككه‌وتن

وێنه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى له هه‌ولێر | فۆتۆ: KRG
SNN
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى تایبه‌ت به باج گه‌یشتنه رێككه‌وتن و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: رێككه‌وتنه‌كه دەبێتە کارئاسانی بۆ ئەو کارگە و کۆمپانیا و بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، دوای سەردانی لیژنەی باڵای رێکخستنەوەی باج لە حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی و دکتۆر کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری و بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا لەسەر چەند خاڵێک لە بواری باج گەیشتنە رێکەوتن کە دەبێتە کارئاسانی بۆ ئەو کارگەو کۆمپانیا و بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن لە گرنگترینیان بریتین له،
1. داننان بەپاکانەی باجی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە کە پێشتر هیچ بایەخێکیان بۆ دانەدەنا.
2. چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی کوردستان، کە پێشتر داوای باجیان لێدەکردن بەبیانوی ئەوەی بەرهەمەکانیان لەناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ساغ دەکەنەوە، بۆ لەمەودوا ئەو کارگانەی لەکوردستانن دەبێت باجی داهاتەکانیشیان لەکوردستان بدەن.
3. چارەسەرکردنی کێشەی پێدانی سووتەمەنی بۆ کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەنرخی هاندراو کەماوەیەکە پێدانی سوتەمەنیان بەو کارگانە ڕاگرتووە بەبیانوی نەدانی باج بەحکومەتی فیدراڵی.
4. ڕێکەوتن لەسەر یەکخستنی ڕێکار و ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی باج کرا بە میکانیزمی هاوبەش.
5. هەردولا لەسەر بانکەکان ڕێکەوتن کە بارەگای سەرەکی بانکەکە بکرێتە بنەما بۆ وەرگرتنی باج.
6. هەرولا ڕێکەوتن لەسەر هەماهەنگی پێویست و گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگری کردن لە خۆدزینەوە لەباج.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








