نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی ته‌مموز بۆ بەغدا

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
هه‌رچه‌نده ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه هه‌موو 10ى مانگێك لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆران بۆ به‌غدا بنێردرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى ته‌مموزى ئاراسته‌ى به‌غدا نه‌كردووه.
له كۆتا كۆبوونه‌وه‌یدا، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا كه هه‌موو 10ى مانگێك لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌كاتى دیاریكراودا مووچه دابه‌شبكرێت.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون، “هەفتەی رابردوو داوا لە سەرجەم وەزارەت و یەكە ژمێریارییەكان كراوە كە هەرچی زووە لیستی مووچەی مانگی ته‌مموز فەرمانبەرانیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بكەن بۆ ئەوەی ئەوانیش لای خۆیانەوە وردبینی بۆ بكەن، پاشان رەوانەی بەغدای بكەن، بۆیە ئێستا لیستی مووچەی زۆرینەی فەرمانبەرانی شارستانی ئامادەیە”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN، “ئەوەی بوووتە گرفت لەبەردەم ناردنی لیستی مووچه‌ى سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا ئەوەیە كە هێشتا لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەوجۆرە ئامادە نەكراوە كە بەغدا داوای دەكات، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە وه‌زاره‌تى دارایی ناتوانێت بە یەكجار لیستی مووچه‌ى سەرجەم مووچەخۆرانی سەربازی و شارستانی رەوانەی بەغدا بكات”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت ئەوەشی خستەڕوو، “لەسەرەتای هەفتەی داهاتووه‌وه دەتوانین لیستی مووچەی مانگی ته‌مموزى فەرمانبەرانی شارستانی رەوانەی بەغدا بكەین. هاوكات ئەو تێبینیانەشی كە وەزارەتی دارایی لەسەر لیستی مووچەی وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتی پەرلەمان هەیبووە ئەوانیش چارەسەر دەكەین پاشان لیستەكە رەوانە دەكەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









