ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك: حزب فه‌رمانمان پێنه‌كات ئامادەنین دەنگ بدەین بە كاندیدی یەكێتی

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شه‌قامێكى سه‌ره‌كى له شارى كه‌ركوك | فۆتۆ: KirkukNow
SNN-عەلی حەمە سەعید
هه‌رچه‌نده فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ هیچ مەرجێك دەنگیان بە كاندیدەكەی پارتی دا بۆ پۆستی جێگری پارێزگار، به‌ڵام ئه‌ندامانى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئاماده‌نین ده‌نگ به كاندیدى یه‌كێتى بده‌ن.
شۆخان حەسیب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی پارتی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى كانونى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “تا ئیستا هیچ رێككەوتن و لێكنزیكبوونەوەیەكی ئەوتۆ لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی كەركوك نەهاتووەتە ئارەوە لەبارەی پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی كەركوك، چ هەڵبژاردنی پارێزگار بێت یاخود سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كە لەدوای یەكەم كۆبوونەوەوە 30 رۆژ دیاری كراوە بۆ ئەو بابەتە”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئاماده‌ن ده‌نگ به كاندیدى یه‌كێتى بده‌ن بۆ پۆستى پارێزگاى كه‌ركوك؟ ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر یەكێتی كاندیدی هەبێت بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك، بەڵام حزبەكەم كە پارتییە پێمان نەڵێت دەنگی پێبدەن ئامادە نین دەنگ بەو كاندیدەی یەكێتی بدەین، ئەگەر رێككەوتنی لەسەر نەكرابێت لەنێوان یەكێتی و پارتی. چاوەڕێی حزبه‌كه‌مان دەكەین چۆن ئاراستەمان بكات و دەنگ بە چ كاندیدێك بدەین بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كاتێكدایە كە لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری پارێزگاری نەینەوا لە پشكی پارتی، فراكسیۆنی یەكێتی بەبێ هیچ مەرجێك دەنگیان بە كاندیدەكەی پارتی دا و له ئه‌نجامدا جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ پارتی یەكیلای بوویەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









