تەقینەوەیەک لە ئیسرائیل کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل کوژرانی کەسێک و برینداربوونی هەشت کەسی لێکەوتەوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی تەقینەوەیەک لە تەلئەبیب بەردەوامە کە پێدەچێت لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام درابێت.
هاوکات میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە باڵەخانەیەکی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و هەشت کەسیش برینداربوون.
هێرشەکە دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵای لە باشووری لوبنان راگەیاند.
هاوکات حوسیەکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، بەم نزیکانە وردەکاری هێرشێکی درۆنی بۆ سەر تەلئەبیب بڵاودەکەنەوە.
دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان وەک پاڵپشتییەک بۆ غەززە هەریەک لە حزبوڵای لوبنان و حوسیەکانی یەمەن زنجیرەیەک هێرشیان لە دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









