دۆناڵد ترەمپ: شکۆ و خۆشگوزەرانی بۆ ئەمریکا دەگێڕینەوە

دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ کە بە فەرمی قبوڵیکرد ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڵێنیدا چوار ساڵی داهاتوو بکاتەوە بە چوار ساڵی هەڵسانەوە و گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ ئەمریکا و باسی لەوەشکرد، کۆتایی بە سەرجەم شەڕ و قەیرانە نێودەوڵەتیەکان دەهێنێت.
لە کۆتا رۆژی کۆنگرەی کۆمارییەکان دۆناڵد ترەمپ قەبوڵی کرد کە ببێتە کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و لە وتارێکدا کە 93 خولەکی خایاند، رایگەیاند: “پێکەوە سەردەمێکی نوێی پڕ لە ئاسایش، خۆشگوزەرانی و ئازادی بۆ هاووڵاتیان دەخوڵقێنین”.
وتیشی: چوار ساڵی داهاتوو دەبێتە شکۆدارترین سەردەمی ئەمریکا و پێکەوە ناکۆکیەکان چارەسەر دەکەن و کەلێنە ناوخۆییەکان پڕ دەکەنەوە و جەختی کردەوە، “کە ئێمە وەک خەڵکی ئەمریکا بڕوای هاوبەش و چارەنوسی هاوبەشمان هەیە و پێکەوە بەستراوینەوە، یان پێکەوە هەڵدەستینەوە، یان تووشی ترازان و هەڵوەشانەوە دەبین”.
باسی لەوەشکرد، دەمەوێت ببمە سەرۆکی هەموو ئەمریکا نەک نیوەی ئەمریکا و بەڵێنی دا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش کۆتایی بەشەڕەکان بهێنێت و وتی: “ئەگەر من سەرۆک بوومایە هیچکام لە شەڕەکانی ئوکرانیا و غەززە روویان نەدەدا و بە یەک تەلەفون شەڕەکانم رادەگرت”.
ترەمپ لە وتارەکەیدا بە وردی باسی لەو هێرشە کرد کە هەفتەی رابردوو کرایە سەری و بەهۆیەوە برینداربوو.وتی ئەگەر بە رێکەوت سەری نەسوڕاندایە، فیشەکەکە ئامانجەکەی پێکابوو، ئێستا لێرەنەدەبوو.
لە هێرشەکەدا کە لەکاتی وتاری ترەمپ لە گردبوونەوەیەک لە پەنسیلڤانیا ئەنجامدرا، هێرشبەرەکە و یەکێک لە ئامادەبووانی گردبوونەوەکە کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









