فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر لەبارەی گەشتەکانەوە روونکردنەوە دەدەن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN
ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی ئەلکترۆنییە لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەشێکی بەرچاو لە گەشتەکانی فرۆکەخانەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و چەند ناوچەیەکی دیکەی جیهان راگیران، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر لەو بارەوە روونکردنەوە دەدەن.
دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاندووە، گەشتەكانی فڕۆكەخانەکەمان بەردەوامن و كێشەی سیستمی ئەلیكترۆنی كاریگەریی لەسەر گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەمان نەبوە.
لای خۆیشیەوە ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، تا ئێستە كێشە ئەلیكترۆنییەكە نەگەیشتووەتە سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ گرفت و كێشەیەكی ئەلیكترۆنی و تەكنیكی لە فڕۆكەخانەی هەولێر دروست نەبووە.
وتیشی، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاساییە و هیچ گەشتێك هەڵنەوەشێنراوەتەوە.
بەهۆی دروستبوونی كێشەی ئەلیكترۆنیەوە دەیان كۆمپانیای فڕۆكەوانی لە ئەمەریكا، ئەورووپا، بەریتانیا، ئوسترالیا، هیندستان گەشتەكانیان ڕاگرت و چەند كەناڵێكی تەلەفیزۆنیش پەخشی ڕاستەوخۆیان وەستێنرا و لە چەند وڵاتێکیش کێشە بۆ بەشێک لە ئامێرەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی دروستبووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









