لە SNNەوە زانیاری لەسەر یەكەم و دووەم و سێیەمی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بزانە

تاقیکردنەوەی خوێندکاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی خولی یەكەمی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی ڕابگەیەندرێت، بەپرسێكی وەزارەتی پەروەردەش ئاشكرایدەكات كە یەكەم و دووەم و سێیەم لە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە بەSNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی بەدەستهاتووە ئەمساڵ خوێندكارانی قوتابخانەكانی سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامێكی زۆر باشیان بەدەستهێناوە بەجۆرێك یەكەم دووەم و سێیەم لەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی لەهەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك هیچ بایكۆتێكی ناوەندەكانی خوێندن نەبووە لەمساڵدا بەڵام لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك ئەنجامەكان لە ئاست چاوەڕوانی بەرپرسانی پەروەردەی ئەو دوو سنورە نەبووە، چونكە بەگوێرەی ئەنجامەكان یەكەم و دووەم و سێیەم لە هەردوو بەشی وێژەیی لە سنوری قوتابخانەكانی سلێمانین، هاوكات دووەمێكی دوبارەش لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەیە بەهەمانشێوە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیانیش دووەمی دووبارە هەیە لەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە وابڕیارە كاتژمێر 8:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 بەهەردوو بەشی وێژەیی و زانسی ڕادەگەیەندرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









