لە دووری 2000 کیلۆمەترەوە فڕۆکەکانی ئیسڕائیل چۆن توانیان قوڵای یەمەن بۆردومان بکەن؟

فرۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل
SNN
رۆژی شەممە، فرۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل توانیان لە قوڵای وڵاتی یەمەندا، چەند بنکەیەکی ستراتیجی و هەستیاری چەکدارانی حوسی بۆردومان بکات کە پێکهاتبوون لە بنکەی سەربازی و کۆکاگانی سوتەمەنی و وێستگەی کارەبا، کە تییدا دەیان سەربازی حوسی کوژران و بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل لەبارەی هێرشەکانی سەر وڵاتی یەمەن زانیاری بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، بە کۆمەڵێک فرۆکەوانی بە ئەزموون و چەند فرۆکەیەکی (ئێف -15)ی ئەمریکی چەندین بکەی هەستیاری حوسییەکان لە یەمەن و چەندین سەرکردەیان بکەینە ئامانج لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بنکانەی کە درۆن و تۆربینی ئاوی تێدا دروست دەکرێت وێران بکرێت.
بەڵام لە میدیاکانەوە پرسیاری ئەوە دەکرێت کە ئایا فرۆکەکانی ئیسڕایل چۆن توانیویانە ماوەی 2000 کیلۆمەتر ببڕن تا گەیشتوونەتە خاکی یەمەن و بۆردومان بکەن و دواتر بگەڕێنەوە، لەو بارەیەوە رۆژنامەی “تایمز ئۆف ئیسڕائیل” ئاماژە بەوە دەکات لە هێرشەکاندا هێزی ئاسمانی ئسڕائیل فرۆکەکانی (ئێف -15) و (ئێف – 35 نایتهاوک) و فرۆکەی هەڵگری سوتەمەنی (بۆینگ 777) بەشداری پێ بکەن.
فرۆکە ئیسڕائلیەکان بەتایبەتی ئەوانەی سوتەمەنیان پێبووە لە سنوورەکانی وڵاتی ئوردن سوڕاونەتەوە، یەکەم کاروانی بەنزیان کردووتەوە فرۆکە سەربازییەکانی ئیسڕائیل و دواتر بەرەو وڵاتی یەمەن بەرێکەوتوون و بۆردومانەکان کردووە، دواتر لەکاتی گەڕانەوەی فڕۆکەکان دووبارە لە نیمچە دوورگەی سینا فرۆکە سوتەمەنی هەڵگرەکە بەنزی بە فرۆکە جەنگییەکان داوە و دواتر گەڕاونەتەوە ئیسڕائیل.
https://twitter.com/AvichayAdraee/status/1814711693210997011
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









