بەهەوڵی یەکێتی مووچەی وارسی شەهیدانی شەڕی داعش دەخرێتەسەر بەغدا

وێنەی شەهیدانی یەکێتی
SNN
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند: “لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای دەزگای شەهیدان کراو بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی توانرا مووچە و ئیمتیازاتی شەهیدانی شەڕی داعش بخرێتە پرۆژەکەوە بۆ ئەوەی مووچە و ئیمتیازاتیان بخرێتە سەر بەغدا”.
“لەم هەوڵەی فراکسیۆنی یەکێتی هەزار و 285 شەهیدی شەڕی داعش کەلە وەزارەتی پێشمەرگەبوون، سودمەند دەبن و هەوڵەکانی فراکسیۆنەکەش بۆ ئەوەیە ئەو بڕیارە زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچونەکانمان تەنها ناوی زیندانیانی سیاسی یەکێتی لەبەغدا هەیە و هەندێک لایەن وەک پارتی بەهۆکاری ئەوەی بندیواری زیندانیانی سیاسییان زۆرەو ناویان لەوەزارەتی شەهیدانی عیراق نییە کێشە بۆ پرۆسەکە دروست دەکەن”.
ئەندامەکەی لیژنەی شەهیدان و زیندانی سیاسی ئەوەش دەڵێت: “ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 800 شەهیدی شەڕی داعش لەهەرێمی کوردستان هەیە، کەسەر بەهێزە ئەمنییەکانن و تا ئێستا دۆسیەکانیان یەکلا نەبووەتەوە، هاوکات حکومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە کە مووچەی زیندانیانی سیاسیش بخرێتە سەر بەغدا، بەڵام هێشتا رێگرییەکان لەناوخۆی هەرێمەوە بۆ پەکخستنی ئەو پرۆسەیە بەردەوامە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









