لەبارەی كەوتنەكاری كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە دەرەوەی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەیەك باس لە كەوتنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی ناسراو بە پۆینت تو پۆینت دەكرێت لە ڕێگاوبانەكانی دەرەوەی سلیمانی، بەڵام بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە هیچ كامێرایەكی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگاوبانەكانی دەرەوەی سلێمانی بەگەڕخرابن، جەختیش دەكاتەوە كە پێش بە گەڕخستنیان شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە.
بەختیار محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی تیژەڕوی هاتووچۆ ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگاوبانەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی دوورە لەڕاستییەوە، چونكە وروژاندنی ئەو بابەتە شۆفێران تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ دەكات بە بابەتێك كە لەئێستادا ئەو كامێرایانە نەكەوتوونەتە كاركردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەركات ئەو كامێرایانەی كە دەكەونە دەرەوەی ڕێگاوبانەكانی سلێمانی، بەتایبەت ڕێگای سلێمانی چەمچەماڵ یاخود هەر ڕێگایەكی دیكەی سەرەكی، ئەوا لە لەڕێگەی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە وەك ئەوەی پێشتر ئاگاداریمان بۆ كرد لەكاتی كارپێكردنی كامێرانی پۆینت توو پۆینت لە سلێمانی.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ورووژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتەدا سوود بە هیچ كەس و لایەنێك ناگەیەنێت و تەنها مەرام لە پشتی بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ زیادكردنی ڤیو و كۆمێنت و لایكە بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەكانی خۆیان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









