بە فەرمانێكی وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشكردنی دوو مووچەی یەكەی 80 كرا بە یەك مووچە

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە تا كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی یەكەی 80ی هێزەكانی پێشمەرگە بە دوو مووچە دابەشكراوە، بەڵام هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بانكی بەحركەیان لە سنوری پارێزگای هەولێر ئاگاداركردووەتەوە كە تەنها یەك مووچە دابەش بكەن بە بێ ئەوەی هیچ ڕوونكردنەوەیەك بدەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNNكەوتووە ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لە بانكی بەحركە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی دوومانگی هێزەكانی یەكەی 80ی پێشمەرگە، هاوكات تا كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ هەر پێشمەرگەیەك لە بانكی بەحركە مووچەی وەرگرتبێت دوو مووچەی مانگی پێنج و شەشی وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای كاتژمێر 11 و 30 خولەك لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم پەیوەندی بە بانكی بەحرەكەوە دەكرێت كە دەبێت تەنها یەك مووچە دابەشبكریت و مووچەی مانگی پێنج بدەنە پێشمەرگە و ئەفسەرانی هێزەكانی یەكەی 80ی هێزی پێشمەرگە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە لەبارەی ڕاگرتنی مووچەیەكی هێزەكانی یەكەی 80 و پێدانی تەنها یەك مووچە، ئەوەش نیگەرانی ئەو پیشمەرگە و ئەفسەرانەی لێكەوتووەتەوە كە لەو بانكە مووچە وەردەگرن و تا ئێستاش گرفتەكە چارەسەر نەكراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









