وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەتكردەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە لیستی مووچەی مانگی حەوتیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق لیستەكەی ڕەتكردووەتەوە و بە ئیمیڵێك لیستەكەی ڕەوانەی هەرێم كردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری جیاوازی ژمارەی فەرمانبەران لەو لیستەی كە نیردراوە بۆ بەغدا بەراورد بە لیستی مانگەكانی ڕابردوو.
بەگوێرەی ئەوزانایرییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەست SNNكەوتووە ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو لیستەكەی كە ئەمڕۆ كە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدای كرد لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتكراوەتەوە و لێیان وەرنەگیراوە، ئەوەش بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زیاتر لە فەرمانبەر بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو لەگەڵ بوونی كەموكورتی لە لیستەكەدا.
ئاماژەبەوەشكراوە، هەر لەدوای گەیشتنی لیستەكە بە وەزارەتی دارایی عیراق، لەرێگەی ئیمێڵێكەوە لیستەكە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوەتەوە و داواكراوە كە ئەو كەموكورتیانەی لە لیستەكەدا هەبوون چارەسەریان بكەن پاشان رەوانەی بكەنەوە، بۆیە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێم سەر قاڵی چارەسەركردنی ئەو كەموكورتیانەدایە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی بڵاوكردەوە كە لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانیان ڕەوانەی بەغدا كردووە و بە تێبینیش ئەوەیان خستبوویە ڕوو كە لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراوی ڕەوانەی بەغدا كراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









